ته‌مووز 07, 2021 20:45 Asia/Tehran
  • ھۆکارو شوێنھاتەکانی ھێرشی سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ھەولێر

فڕگەی ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە حەوتی ژوئیە جارێکی تر کرایە ئامانجی ڕۆکێت و خۆفڕ.

لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە پێکدادانی نێوان لەشکریانی ئەمریکی و تاقمە عێراقییەکان پەرەسەندنی بە خۆیەوە بینیوە. جیا لەو تەقاندنەوانەی کە لە سەر ڕێگای کاروانەکانی ئەمریکی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق ئەنجام دەگرێت، ھەولێری ناوەندی ھەرێمی کوردستانیش گەلێک جار کراوە بە ئامانجی ڕۆکێت و موشەک.

ھێرشی سەر فڕگەی ھەولێر

ھێرشی سەر فڕگەی ھەولێر لە ڕاستی دا کاردانەوەیەک بوو لە بەرامبەر ھێرشی دەوڵەتی ئەمریکا دژی حەشدی شەعبی. ھەر لەم ئاراستەیەدا«ئەبو ئالا وەلائی» فەرماندەی «کەتائیبی سەییدو شوهەدا»ی عێراق ڕایگەیاند: تاقمەکانی خۆڕاگری لە ئاسمان بێت، لەسەر وشکانی بێت، لە دەریا بێت، لە هەر شوێنێک بێت، پەیمانمان داوە تۆڵەی ھێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی بکەینەوە کە لە کۆتایی مانگی ژوئەن ئەنجامی گرت.

«ئەبو ئالا وەلائی» فەرماندەی «کەتائیبی سەییدو شوهەدا»ی عێراق

بابەتێکی تر چڕ بوونەوەی تاقمە عێراقییەکان لە سەر ھەولێرە بۆ تۆڵە سەندنەوە لە ئەمریکا کە وادیارە ھۆکارەکەی بۆ دووشت دەگەڕێتەوە، یەکەم ئەوەی کە لە ھەولێر لەوانە لە بنکەی ئەمریکیی حەریر زایونییەکانیش ئامادەن. ھۆکاری دووھەمیش ئەوەیە کە ئەمریکییەکان لە ماوەی یەکساڵی ئەم دواییە کۆمەڵێک لە چەکدارانیان لە بنکەکانی عێراق بردووەتە دەرەوەو لە حەریرو ھەولێر مۆڵیان داون.

 
ئینجا دوایین خاڵیش لەم پەیوەندییەدا ئەمەیە کە وادیارە بە ھەند نەگرتنی پەسەندکراوەکەی پێنجەمی ژانویەی ٢٠٢٠ی پەرلەمانی عێراق لە بارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی و ھەروەھا ئەو ھەنگاوانەی کە ئەمریکا دژی حەشدی شەعبی ھەڵیان دەگرێت و سەروەریی عێراێیان پێ بە ئاشکرا پێشێل دەکات بۆی ھەیە ببێتە ھۆی پێکدادان و ئاڵۆزیی زیاتری نێوان لەشکریانی ئەمریکی و تاقمە خۆڕاگرەکان لە ماوەی ڕۆزان و مانگەکانی داھاتوو.

سەرپەیڤ