تشرینی دووه‌م 07, 2020 22:42 Asia/Tehran

گۆڕستانی داروسەلمی شیراز ناسراو بە داروسەلام یەکێک لە دێرین ترین گۆڕستانەکانی جیهانە کە یەکەم گڵکۆیەک کە لەوێ جێی گرتووە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 24 ی کۆچی لە سەردەمی ژیانی پەیامبەری ئیسلام(دخ) .

ئەم گۆڕستانە بە هەڵکەوتن لە نێوەڕاستی بلواری سیبویە ئێستا لە نێوەڕاستی شارەکە هەڵکەوتووە و شوێنی ناشتنی زۆرێک لە  گەورەکان و عافان و زانایان ، توێژەران و ناودارانی فەرهەنگیی و ئایینی و کۆمەڵایەتی شیراز و پارێزگەی فارسە .

 بە پێی ئامارەکان ، ئەم گۆڕستانە لەسێ گۆڕستانی دێرینی جیهانی ئیسلامە و تەنانەت هەندێ کەس لەسەر ئەم باوەڕەن کەپێشینەی ئەم شوێنە دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە ئیسلام .

 رووبەری ئەم گۆڕستانە نزیکەی 10 هیکتارە و نزیکەی 10 هەزار کێلە بەردی تێدایە و تا ساڵی 1357ی هەتاوی مردووی تێدا نێژراوە .

 لە پەڕتوکی تەزکەرەی هەزار مەزار باسی 27 کەسایەتی گرنگ کراوە کە لەم گۆڕستانەدا نێژراون . هەڵبەت دوای مردنی نووسەری پەڕتوکەکە ،  کەسایەتی گرنگی دیکەش لەم گۆڕستانەدا نێژراون کە ناویان لەم کتێبەدا نەهاتووە .

سەرپەیڤ