مەریوان هەرێمی گوڵە جوانەكان
مەریوان شارێکی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای کوردستانی ئێرانە کە لە باکوورەوە بۆسەقز، لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ سنە و لە باشوورەوە بۆ نۆدشە لە پارێزگای کرماشان ڕێگەی ھەیە. نزیک بوون بە گۆلی زرێبار و ناوچەی ھەورامان کە دوو ناوچەی گەشتیارین بوونەتە ھۆی بەناوبانگ بوونی ئەم شارە.
زاراوەی سەرەکیی دانیشتووانی سۆرانییەو ھەروەھا ژمارەیەکی زۆریش ھەورامیی تێدایە.شاري مه‌ريوان ، نزيک به يه‌ک سه‌ده پێشينه‌ي مێژوويي هه‌يه‌و ئەم شارە گرينگترين شارستاني پارێزگایە له بواري گه‌شتياریدا.
یەكێك له هۆکاره‌کاني سه‌ره‌کي هه‌ڵبژاردني شاري مه‌ريوان بۆ سه‌فه‌رکردن هانده‌ري کڕيني کاڵا و که‌لوپه‌لي ده‌ره کي به نرخێکي هه‌رزانه و شه‌قامه‌کاني سه‌ره‌کي شار‌و بازاڕي سه‌رداپۆشراو ناسراو به بازاڕي هه‌وراميه‌کان له ناوه‌نده‌کاني کڕيني گه‌شتياره‌کانه .
گەورەترین زەریاچەی ئاوی شیرینی ڕۆژئاوای ئێرانەو گرينگترين تاڵاو و بێ وێنه‌ترين شوێنی گەشتیاری ناوچەكە ئەژمێردرێت که له مەودایێكی که‌م له شاري مه‌ريوان و له به‌رزايي 1285 مەتری ئاستی زەریا دا هەڵكەوتووە .
تاڤگه وه‌رزيه‌کان
له سەر ڕێگا‌ي مه‌ريوان بۆ سه‌قز چەند تاڤگه یێكی وه‌رزی به ناوي قه‌مچيان و کۆيله له نزيکي گوندگەلێك هه‌بەم ناوە ، هەڵكەوتوون كە لە بەهاردا دەبنە هۆی ڕاكێشانی گەشتیاران بۆ ئەو شوێنانە.
لوتکه به‌ناويه‌کان
به هۆي به‌رزاييه گرينگه‌کان له شارستاني مه‌ريوان دا هه‌موو ساڵێک ژماره‌يێکي زۆر له شاخه‌وانان لەسەر لوتکه‌ی كێوەكانی ئه‌م شارستانه دا سه‌رده‌که‌ون.
دەسكار و دياريه خۆماڵيه‌کان
گرينگترين به‌رهه‌می هونەری و دەسكاری مه‌ريوان به‌رهه‌مي چێکراو له چێو ، کڵاش و پشتوێنی ده‌سكرە . هه‌روه‌ها هه‌نگويني سروشتي سه‌رشيو به ناوي دياري خۆماڵي مه‌ريوان له بازاڕي شار به گه‌شتياران ده‌فرۆشرێت .