May 07, 2024 11:15 Asia/Tehran

بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: هۆی دواکەوتن لە درانی مووچە، بەهۆی بوونی کێشە لەو لیستانەدا بوو کە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم ڕەوانەی بەغدا کرابوو.

"عەلئ حەمە ساڵح" بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی هەرێمی کوردستان وتی: هۆی دواکەوتنی درانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بوونی گرفت لەو لیستانەدا بوو کە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە نێردرابوو بۆ بەغدا. ناوبراو وتیشی: عێراق و هەرێم هێشتا لەسەر بەنیشتمانی کرانی مووچە (توطین) ڕێک نەکەوتوون، دەوڵەتی عێراق هەزار و ٤٠٠ ملیار دینار داهاتی ناوخۆی هەرێمی داوا کردووەو حکومەتی هەرێمیش وتوویەتی، ئەو ىڕە پارەی لەدەستدا نیە.

عەلی حەمە ساڵح هەروەها وتی: تائیستا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا، دەوڵەتی عێراق سورە لەسەر ئەوەی کە درانی مووچەی فەرمانبەران دەبێ لەڕێی "توطین"ـەوە ئەنجام بگرێ، بەڵام حکومەتی هەرێم مکوڕە لەسەر ئەوەی پرۆژەی هەژماری من جێبەجێ بکرێ. ناوبراو وتیشی: بڕیارە هەتا چەند رۆژی داهاتوو، هەمواری یاسای بودجە، بگاتە پەرلەمانی عێڕاق و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان دەبێ لە پرسی مووچەی فەرمانبەران خافڵ نەبن.

سەرپەیڤ