May 06, 2024 11:00 Asia/Tehran

سەرپەرشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پێداگری لە سەر پێویستیی سەرنج و بایەخدان بە پێداویستییەکانی کوردی فەیلی، باسی دانرانی نووسینگە و هەروەها لیژنەیەکی تایبەتی کرد بۆ پێڕاگەیشتن بە کاروباری ئەم کوردانەی عێراق.

موحسین مەندەلاوی سەرپەرشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پەسندانەوەی فیداکارییە گەورەکان و لێهاتوویی و شیاوەتییە بەرچاوەکانی کوردانی فەیلی و پێشینەی دوور ودرێژی خەباتیان دژ بە زوڵم و زۆری ڕژێمی دیکتاتۆریی بەعس و خۆڕاگری و بەرخۆدانی بوێرانەیان بەرامبەر بە گرووپە تیرۆریستییەکان و پێشوازییان لە فەتوای جەهاد پێیداگرت: هەڵوێستی نیشتمانی و پاڵپشتی کوردانی فەیلی لە هێزەکانی خۆڕاگری لە هەر شوێنێکدا، بەتایبەت پشتیوانی کردنیان لە ئارمانجی فەلەستین لەهەمبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیدا، هەڵوێستێکی بنەڕەتی و درووست و بە پێی هەڵوێستی ئازادیخوازانی نێو وڵاتەکەمان و هەر هەموو جیهانە.

مەندەلاوی هەروەها باسی پێکهاتنی لیژنەیەکی پێکهاتوو لە بلیمەتان و کەسایەتییە شیاو و شازەکانی کوردانی فەیلی بۆ بەجێهێنرانی مافە ڕەواکانیانی کرد. 

شایانی باسە ڕژێمی بەعسی عێراق ساڵی ١٩٨٠ مافی شاروومەندێتی لە کوردە فەیلییەکان سەندەوە، دەستی گرت بە سەر سامان و داراییان و زۆرێک لە لاوانیانی لەسێدارە دا. پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ٢٠١١دا ، جەنایەتە ئەنجامدراوەکان  دژ بە کوردانی فەیلی لە سەردەمی حاکمییەتی حیزبی بەعسی وەک ژینۆساید بە ڕەسمییەت ناسی. 

سەرپەیڤ