May 07, 2024 11:15 Asia/Tehran

نوێنەری پێشووی هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێڕاق، سەرۆک کۆماری تورکیای بە هەوڵدان بۆ تێوەگلاندنی عێراق لە کێشمەکێش لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان، تۆمەتبار کرد.

"محەممەد شبکی" نوێنەری پێشووی هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێڕاق، لە دیمانەیەکدا ویڕای ئاماژە بەوەی کە دیپلۆماسیی عێڕاق دەبێ لەجیاتی ئیمتیازدان بە تورکیا، وەڵامدانەوەی ڕوون بە ئانکارا بێ لەمەڕ پرسی پارتی کرێکارانی کوردستان، وتی: دۆسییەی پارتی کرێکارانی کوردستان، دۆسییەکی هاوپێوەند بە تورکیایەو ئانکارا دەبێ چارەسەری بکات، بەڵام لەئەنقەست چارەسەریی ئەو مەسەلە، دەخاتە ئەستۆی عێراق، ئێران و سوریاو ئەو وڵاتانە دەخاتەگوشار و بۆ ناچارکردنیان بە تێوەگلان لە کێشەی نێوان تورکیاو پەکەکە، هەوڵ دەدا.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێڕاق ڕوو لە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: لەجیاتی پێداگریی لەسەر ڕێکارە سەربازییەکان بۆ چارەسەریی کێشەی لەگەڵ پەکەکە، لەسەر ڕێکارە سیاسییەکان چڕببنەوە.

سەرۆک کۆماری تورکیا لەم دواییەدا، سەردانی عێڕاقی کرد کە زۆربەی کارناسان، ئەو سەفەرەی ئەردۆغان بەهەوڵی دووبارەی دەوڵەتی تورکیا بۆ ناچارکردنی بەغداو هەولێر بە ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکە، لێک دەدەنەوە.

سەرپەیڤ