ته‌مووز 09, 2018 16:24 Asia/Tehran
  • لوئیس ئێنریکە دەبێتە سەرڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا

رۆژنامەی ئیسپانی ڕایگەیاند، لوئیس ئێنریکە سەرڕاهێنەری پێشووی تیمی تۆپی پێی بەرسێلۆنا، وەک سەرڕاهێنەری نوێی ئیسپانیا هەڵدەبژێردرێ.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی مێهر، پاش نەمانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا لە مۆندیالی٢٠١٨ی ڕووسیا، فێرناندۆ هیێرۆ لە سەرڕاهێنەری ئەو هەڵبژاردەیە نەماو باس و خواس لەمەڕ هەڵبژێردرانی جێگرەوەی گەرم و گوڕە.

رۆژنامەی"مارکا"ی ئسپانی لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند کە لوئیس ئێنریکە بژارەی سەرەکیی سەرڕاهێنەریی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیایەو ئەرکی ناوبراو، ئامادەکردنی تیم بۆ جامی گەلانی٢٠٢٠ی ئوروپایە.

ئێنریکە پێشینەی ئامادەبوون لە تیمی تۆپی پێی بارسێلۆناو گەیاندنی ئەو تیمە بەپلەی پاڵەوانەتی لەکارنامەیدا هەیە.