تشرینی دووه‌م 07, 2019 16:05 Asia/Tehran
  • لە جامی نێوان کیشوەریی تۆپی پێی کەناراوی ئێران گەییشتە قۆناغی پێش کۆتایی

تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی کەناراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرکەوتن لە بەرامبەر میسر گەییشتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی نێوان کیشوەری.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم ، تیمی نیشتیمانیی  تۆپی پێی کەناراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ڕۆژی چوارشەممە لە دووھەمین کێبەرکێی خۆی دا لە  جامی نێوان کیشوەریی ئیماراتی ٢٠١٩ بۆ میسر پاڵەوانی کیشوەری ئەفریقیا چووە مەیدانەوەو بە دەرەنجامی ٥ بە ٣ شکستی بەو تیمە ھێنا.

میسر بەو شکست ھێنانەی لە بازنەی ئەو کێبەرکێیانە دەچێتە دەرەوە.

تیمی نیشتیمانیی  تۆپی پێی کەناراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممەش لە دوایین ململانێی خۆی دا لە قۆناغی گروپی و بۆ دیاری کردنی سەرگروپ بۆ ڕووسیا دەچێتە مەیدانەوە.

کێبەرکێکانی جامی نێوان کیشوەریی ئیماراتی ٢٠١٩ بە ئامادە بوونی حەوت تیمی ھەڵکەوتەی جیھان داگری ئێران، ڕووسیا، مەکسیک، میسر، ئیتالیا، ئەسپانیاو ژاپۆن و ئیماراتی میوانداری یارییەکان بەڕێوە دەچێت.