ڕۆحانی: دانوستانی دوولایەنەی ئێران لەگەڵ ئەمریکا لە هیچ کات و ساتێکدا لە ئارادا نەبووە و نییە
ئهیلوول 04, 2019 14:11 Asia/Tehran
"حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی شیاوەتیی دوو وەزیری پێشنیاری لە "مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، "خۆراگری ناوخۆیی" و "دیپلۆماسیی چالاک"ی بە ستراتژیی دەوڵەتی ئێران هێنایە ئەژمار و وتیشی: دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی دەزانن کە شەڕی داسەپێندراوی ئابووریی ئەمریکا دژ بە ئێران، هەروەک شەڕی داسەپێندراوی سەربازیی ٣٠ ساڵ لەمەوبەر هیچ دەسکەوتێکی نابێ.