• چاوپێکەوتنی سەرۆکانی ئیتلاعاتیی ئێران، ڕووسیا، چین و پاکستان لە ئیسلام ئاباد

سەروکی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی دامەزراوەی هەواڵگریی ڕووسیا شەوی چوارشەممە باسی بەڕێوەچوونی کوبوونەوەی سەرۆکانی دامەزراوەکانی هەواڵگریی ئێران،ڕوسیا و چین و پاکستانی کرد لەشاری ئیسلام ئاباد بە ئامانجی هەماهەنگی بۆ بەرەنگار بوونەوەی بەهێزبوونی داعش لە ئەفغانستان.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سێرگێئی  ئیوانۆڤ  وتی  : لەم کۆبوونەوەیە سەبارەت بە گرینگایەتی هەنگاوهەڵگرتنی هەماهەنگ  بۆ پێشگیری کردن لە دزەکردنی داعش لەئێراق و سوریا  بو ئەفغانستان و هەڕەشە وگوڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێ، دیمانەی لەسەر کرا.

بەشداران لەم کۆبوونەوەیە لەسەرگرینگایەتی بەشداری هەرچی زۆرتری  دەسەڵاتدارانی ناوچەیی لە هەوڵەکانی ئێستا بۆ چارەسەکردنی کێشەکان لە ئەفغانستان پێداگرییان کرد  .

ئەم کۆبوونەوەیە ڕۆژێک دوای سەفەری ڕانەگەیەندراوی  مایک پۆمپێئوی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کابۆل بەڕێوەچوو.

زەمیر کابولۆڤ  نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا لە کاروباری ئەفغانستان ئەم دواییە ڕایگەیاند  هۆوهەگەرگەلێک  هەن کە نیشان دەدات ئەمریکا و ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی  باکووری  واتە ناتۆ لە گواستنەوەی تیرۆریستانی داعش لە ئێراق و سوریا بۆ ئەفغانستان دەوریان گێڕاوە  .

کاربەدەستان و خەڵکی ئەفغانستانیش بە جاران ڕایانگەیاندووە  ئەمریکا بە داکۆکی کردنی هەمەلایەنە لە داعش بەنیازی پەرەی چالاکی ئەم تاقمە تیرۆریستیە لە ئەفغانستانە.

ئەمریکا و هاوپەیمانانی  لەساڵی 2001  بەبیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و دابین کردنی ئاسایش لە ئەفغانستان  پەلاماریان کردوەتەسەر ئەم وڵاتە بەڵام  لەو کاتەوە تائێستا ، ئاڵۆزی، تیرۆریزم و ماددەی هۆشبەر لە ئەفغانستان  بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش  پەرەی سەندووە.

Jul 11, 2018 13:41 Asia/Tehran
بۆچوونت