Jul 14, 2019 18:54 Asia/Tehran
  •  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : ئێران هیچ وتووێژێکی لە گەڵ ئەمریکادا نیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : کوماری ئیسلامی ئێران هیچ وتووێژێکی لە گەڵ کاربەدەستانی ئەمریکا لە هیچ ئاستێک دا نیە

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی ئیدارەی گشتیی زانیاری گەیاندن و کاروباری وتەبێژی  وەزارەتی  دەرەوە  ؛سەید عەباس موسەوی وتەبێژی  وەزارەتی دەرەوەی ئێران  لە وڵام بە پرسیاری  پەیامنێران  بانگەشەی  پەیامی   ئەمریکا بە ڕووسەکانی بو وتووێژ  لە گەڵ  ئێران  لە  ئاستی  وەزیرانی  دەرەوەی  وەدرو خستەوە . لە ڕوژانی  ڕابردوودا  بڕێک  لە  کاناڵە کۆمەڵایەتیەکان و مێدیاکان لە ئەگەری  وتووێژی  ئێران  و ئەمریکا  بە نێوبژیوانی  ڕووسیا  هەواڵیان دا .  لە هەمان حاڵدا  شاندی نوێنەرایەتی  ئەمریکا  لە دانیشنی  ئەنجومەنی  حوکمدەرانی  ئاژانسی نێونەتەوەیی  وزەی ناڤوکی  لە ڤیەن  چوارشەمە  10  ژوئیە  بە دەرکردنی  بەیاننامەیک  ڕایگەیاند  واشنگتون  ئامادەی  وتووێژی  بە پێش مەرج  لە گەڵ تارانە  .

سەرپەیڤ

بۆچوونت