Aug 11, 2019 19:24 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی  ئێران :  چاوەڕوانی  واشنگتون بۆ وتووێژ لە گەڵ ئێران بێ کەڵکە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : چاوەڕوانی ئەمریکیەکان بۆ پەیوەندی تەلەفوونی کاربەدەستانی ئێرانی لە گەڵ ئەوان بێ کەڵکە

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی   ڕۆژی یەکشەمەی  ئیسنا  سەید عەباس  مووسەوی  وتەبێژی  وەزارەتی دەرەوەی   ئێران  سەبارەت بەوەی کە  کاربەدەستاتی   ئەمریکایی  ڕایانگەیاتدووە  کە دوناڵد تڕەمپ  سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە هەروا چاوەڕوانی  پەویەندی تەلەفوونی  کاربەدەستانی  ئێرانیە  وتیشی  : ئەوان  ماوەیەکی  زۆرە  کە لە کاربەدەستانی  ئێرانی  وەها  چاوەڕوانیەکیان هەیە .  بەڵام  ئێران هیچ کات لە وتووێژێکدا  کە لەو دا ماف و یاسای نێونەتەوەیی لەبەرچا ناگیردرێت  پێشەنگ  نابێت . مووسەوی  وێڕای  ئاماژە بە  تڕوڕیسمی  ئابووری  ئەمریکا  دژی  ئێران وتیشی  هیچ  مڕوڤێکی  ئاوەزمەند کاتێ کە لە گوشار دایە و چەکیان بەرەولای گرتوون  وتووێژ ناکات .   وتەبێژی  وەزارەتی دەرەوەی  ئێران بە وتنی ئەوەی کە   ئەمریکاییەکان  بەردەوام نیشان ئەدەن  کە لە وتنی  قسەکانیان و وتەکانیان  ڕاستبێژ نین  وتیشی   ئەوان لە لایەکەوە   ڕێبەری  شۆڕشی ئیسلامی و دەزگەی   دیپلوماسی  ئێران  بایکوت دەکەن  و لە لایەکی دیکەشەوە  قسەی  وتووێژ  دەکەن .  کاربەدەستانی  ئەمریکایی   بەردەوام جۆرێک سەرلەشێواویان  لە سیاسەتی  دەرەوەیی خۆِاندا هەیە و ئەوانە هەموویان  نیشاندەری ئەوەی  کە  واشنگتون  لە ڕاگەیاندنی  هەڵوێستەکانی خۆی  ڕاستبێژ  نیە  و ئێرانیش  گرینگی  بەو  قسانە نادات .

سەرپەیڤ

بۆچوونت