Aug 24, 2019 16:42 Asia/Tehran
  • موسەوی: تاقیکردنەوەی مووشەکیی ئەمریکا ، ڕکابەریی چەکئامێریی لەجیهاندا لێدەکەوێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەدەربڕینی نیگەرانی لەمەڕ تاقیکردنەوەی مووشەکیی نێوانبڕی ئەمریکا، ئەو کردەی بەمایەی دروست بوونی ڕکابەریی چەکەمەنی لەئاستی جیهاندا ڕاگەیاند.

سەید"عەبباس موسەوی" رۆژی شەممە بە شەرمەزارکردنی پێداگریی ئەمریکا لەسەر یەکلایەنخوازیی و چوونەدەر لە پەیمانە نێودەوڵەتییەکان و لاوازکرانی ماف، یاساوڕێساو پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان، وتی: تاقیکردنەوەی مووشەکیی نێوانبڕی ئەمریکا جگە لە ناجێگیریی وناسەقامی وهەڕەشە لەئاشتی وئاسایشی نێودەوڵەتی، باجی قورسی ئابوری بەسەر وڵاتانی دیکەدا دەسەپێنێ.

موسەوی داوای لە کۆمەڵگای جیهانی وهەموو وڵاتان کرد، کاردانەوەی شیاو پێشان بدەن بە کردەی ناجێگیرکەرانەی ئەمریکاو چوونەدەری ئەو وڵاتە لە پەیمانە نێودەوڵەتییەکان کە وەک هەنگاوێک بەرەودواوە دێتە ئەژمار لەپەیوەندییە جیهانییەکاندا.

ئەمریکا یەکشەممەی ڕابردوو لە دوورگەی "سەن نیکۆلاس"ی ئەیالەتی کالیفۆرنیا مووشەکێکی نێوانبڕی کروزی تاقی کردەوە.

ئەو کردەی ئەمریکا، پاش چوونەدەری واشنگتۆن لە پەیمانی قەدەغەی مووشەکی ناڤۆکیی نێوانبڕی "ئای ئێن ئێف" ئەنجامی گرت.

"مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دووی ئاگۆست چوونەدەری فەرمیی ئەو وڵاتەی لە پەیمانی ئای ئێن ئێف ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ

بۆچوونت