سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران : بایکۆتکردنی دوبارەی بانکی ناوەندیی ئێران نیشانەی دەست بە تاڵیی ئەمریکایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i368928-سەرۆکی_بانکی_ناوەندیی_ئێران_بایکۆتکردنی_دوبارەی_بانکی_ناوەندیی_ئێران_نیشانەی_دەست_بە_تاڵیی_ئەمریکایە
سەرۆکی بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی هەینی لە کاردانەوە بە بایکۆتی سەرلەنوێی بانکی ناوەندی لە لایەن ئەمریکاوە جەختی کردەوە ، ئەم بایکۆتە دوپاتکراوە نیشان ئەدات دەستی ئەمریکیەکان بۆ دۆزینەوەی کارتی گوشار لە دژی ئێران تا چ رادەیەک بەتاڵە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 21, 2019 03:47 Asia/Tehran
  • سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران : بایکۆتکردنی دوبارەی بانکی ناوەندیی ئێران نیشانەی دەست بە تاڵیی ئەمریکایە

سەرۆکی بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی هەینی لە کاردانەوە بە بایکۆتی سەرلەنوێی بانکی ناوەندی لە لایەن ئەمریکاوە جەختی کردەوە ، ئەم بایکۆتە دوپاتکراوە نیشان ئەدات دەستی ئەمریکیەکان بۆ دۆزینەوەی کارتی گوشار لە دژی ئێران تا چ رادەیەک بەتاڵە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، عەبدوناسر هیممەتی وتیشی ، ئەگەر ئەم جۆرە کارانە دەیتوانی لە بردنە پێشی داواکاریە ستەمکاریەکانی ئەمریکا کاریگەر بێ ، رەوشی ئابووریی ئێران زۆر جیاوازتر دەبوو لە گەڵ رەوشی ئێستا .

 هیممەتی وتیشی ، ناکامیە یەک بە دوای یەکەکانی حکومەتی ئەمریکا لە زیاتر لە یەک ساڵی رابردوودا نیشان ئەدات ئەم بایکۆتانە بێ کاریگەرتر لە هەر کاتێکی دیکەن و ئابووری ئێران بەر گەگرتنی خۆی بە هەموان نیشان داوە .

 دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا رۆژی هەینی لە نێو پەیامێنراندا لە کۆشکی سپی رایگەیاند بایکۆتی لە دژی بانکی ناوەندیی و سندوقی گەشەی نیشتمانیی ئێران داناوە .