دەنگدانەوەی بەربڵاوی پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە میدیاکانی جیهاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445330-دەنگدانەوەی_بەربڵاوی_پەیامی_ڕێبەری_مەزنی_شۆڕشی_ئیسلامی_لە_میدیاکانی_جیهاندا
پەیامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە بەشداریی بەربڵاوی جەماوەر لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری موجاهدی شەهیدی شۆڕش و پێداگریی لەسەر درێژەپێدانی خۆڕاگری و سەندنەوەی تۆڵەی خوێنی شەهیدان، بە شێوەیەکی بەرفراوان لە میدیا بەناوبانگەکانی ئەمریکادا ڕووماڵ کرا.
(last modified 2026-07-12T16:13:21+00:00 )
ته‌مووز 12, 2026 19:30 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی بەربڵاوی پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە میدیاکانی جیهاندا

پەیامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە بەشداریی بەربڵاوی جەماوەر لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری موجاهدی شەهیدی شۆڕش و پێداگریی لەسەر درێژەپێدانی خۆڕاگری و سەندنەوەی تۆڵەی خوێنی شەهیدان، بە شێوەیەکی بەرفراوان لە میدیا بەناوبانگەکانی ئەمریکادا ڕووماڵ کرا.

میدیا گرنگ و بەناوبانگەکانی ئەمریکا لەوان سی ئێن ئێن، ئەی بی سی نیوز، ئەسۆشێتد پرێس، سی بی ئێس و فاکس نیوز بە شێوەیەکی بەرفراوان پەیامەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییان ڕووماڵ کرد. ئەم کەناڵانە بە ئاماژە بە پێزانینی ناوبراو بۆ ئامادەبوونی دەیان ملیۆن کەسیی جەماوەر لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری موجاهدی شەهیدی شۆڕش لە ئێران و عێراق، تیشکیان خستە سەر ئەو بەشانەی پەیوەست بوون بە درێژەپێدانی ڕێگای خۆڕاگری و پێداگری  لەسەر تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهیدان.پەیامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی لە میدیاکانی دیکەشدا بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕووماڵ کرا، لەوانە میدیای تورکیایی ئەنادۆڵۆ، ڕۆیتێرز، ئەلعەرەبیە، یەدیعووت ئاحارۆنۆت، هەواڵدەریی "ئاپا"ی کۆماری ئازەربایجان، ئەنەشرە، ئەلمەنار، ئەلمەیادین، ئەلمەسیرە، عەرەبی٢١ ، ئەلقودسولعەرەبی، مەسراویی میسر، و کوردستان ٢٤ی هەرێمی کوردستان بەشە جیاجیاکانی ئەم پەیامەیان ڕووماڵ کرد.زۆربەی ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانە تیشکیان خستە سەر سووربوونی ڕێبەری مەزنی شۆڕش لەسەر تۆڵەی خوێنی ڕێبەری شەهید، حەتمی بوونی هێنانەجێی ئەم داخوازە و پێزانینی بۆ ئامادەبوونی بەربڵاوی جەماوەر لە ڕێوڕەسمەکانی ماڵاوایی و بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری موجاهدی شەهید و کردبوویانە سەردێڕی هەواڵەکانیان.