خۆپیشاندانی پشتیوانی لە فەلەستین لە سەرانسەری جیهاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i445318-خۆپیشاندانی_پشتیوانی_لە_فەلەستین_لە_سەرانسەری_جیهاندا
چالاکوانانی ئاشتی و لایەنگرانی فەلەستین لەم هەفتەیەشدا لە سەرانسەری جیهان کۆبوونەوە بۆ دەربڕینی پاڵپشتییان لە خەڵکی فەلەستین.
(last modified 2026-07-12T13:50:56+00:00 )
ته‌مووز 12, 2026 17:21 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی پشتیوانی لە فەلەستین لە سەرانسەری جیهاندا

چالاکوانانی ئاشتی و لایەنگرانی فەلەستین لەم هەفتەیەشدا لە سەرانسەری جیهان کۆبوونەوە بۆ دەربڕینی پاڵپشتییان لە خەڵکی فەلەستین.

لە بەرلین، خۆپیشاندەران داوای کۆتایی هاتنی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززەیان کرد کە پۆلیس ژمارەیەکیانی دەستگیرکرد. لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا، لایەنگرانی فەلەستین بە داخستنی چوارڕێیانێکی گەورەی شارەکەیان خوازیاری ئازادکرانی دەستبەجێی دکتۆر حسام ئەبو سەفییە، بەرپرسی نەخۆشخانەی کەمال عەدوانی غەززە بوون.لە لەندەنیش، ستافی پزشکی ودەرمان بە ئامادەکردنی توومارێک کە زیاتر لە ٢٥٠٠ واژۆی پێوەبوو، داوای هاوکارییان لە کۆلیژی شاهانەی پزشکانی ئینگلیز کرد یارمەتییان بدەن بۆ ئازادکردنی دوکتۆر حسام ئەبووسەفیە.لە هەمان کاتدا لە ستۆکهۆڵمی پێتەختی سوید، خۆپیشاندەران خوازیاری بڕانەوەی پێشێلکرانی ئاگربەس و گەیشتنی هاوکاریی مرۆیی بە غەززە بوون.