کانونی یه‌که‌م 15, 2019 17:32 Asia/Tehran
  • لاریجانی : هاوبیروڕایی لە خاڵە پوزێتیڤەکانی دانیشتنی پەرلەمانەکانی  ئاسیایی

سەرۆکی مەجلسی ئێران ئامادە بوونی شاندی پەرلەمانی ئێرانی لە دوازدەهەمین کوبوونەوەی پارلەمانەکانی کوگەی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئاسایی بە سوود و نیشاندانی ڕوانگەکانی ئێرانی بۆ هاو تەریبی و هاو بیروڕایی نێوان ئەندامان بە پوزێتیڤ نرخاند

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ڕۆژی ی ەکشەمەی  هەواڵدەری  ڕادیو تەلەفیزون  عەلی  لاریجانی  سەرۆکی  مەجلسی  شورای  ئیسلامی  ئێران  دوای گەڕانەوەی  لە  سەفەری  تورکیا لە فڕگەی  مێهرئابادی  تاران  وتیشی  وڵاتانی  ئاسیایی  لەو  کوبوونەوەدا  لە چاو  کوبوونەوەی  ڕابردوو  هەڵوێستگەلی  نزیکتر و هاودەنگتریان بووە .سەرۆکی مەجلسی  ئێران  وتیشی : لەو  دانیشتنە دا جەخت کراوە کە  دەبێ لە بارستایی جەمسەرە جۆراوجۆرەکان  لە  جیهان  کەڵک وەر بگیردرێت  و یەکێک لە جەمسەرەکان  کە نابێ  لەبەرچاو نەگیردرێت  ئاسیایە . عەلای  لاریج=انی  لە سەفەریدا بۆ  ئانتالیلی  تورکیا  وێڕای  وتاردان  لە دوازدەهەیمن  کۆبوونەوەی    پەرلەمانەکانی کۆگەی  گشتیی  پەرلەمانەکانی  ئاسیا  لە گەڵ  سەرۆکی   پەرلەمانی  تورکیا  سەرۆکی  پەرلەمانی  قەتەر  و نایب  سەرۆکی پەرلەمانی  عومان  دیدار و وتووێژی  کرد .مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران  بناغەدانەری  کۆگەی گشتیی  پەرلەمانەکانی  ئاسیایە  و  سکرتێرخانەی  هەمیشەیشی  لە  تارانە .

بۆچوونت