ئادار 25, 2020 19:23 Asia/Tehran
  • زەریف : یەکیەتی ئوروپا لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا داکۆکی  لە ئێران دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : یەکیەتی ئوروپا لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناو بۆ نەهێشتنی لەمپەرە داراییەکان لەو بوارەدا ، داکۆکی لە ئێران دەکات .

محەمەد جەواد زەریف رۆژی چوارشەممە لە وتووێژیکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ "گۆردان گرلیچ رادمان " وەزیری دەروەی کرۆڤاسیا کە وڵاتەکەی سەرۆکایەتی دەورەیی یەکیەتی ئوروپای لە ئەستودایە لە دوایین بڕیارەکانی دانیشتنی  ڤیدۆ کۆنفڕانسیانەی رۆژی دوشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەروەی یەکیەتی ئوروپا ئاگادار بووەوە .

 وەزیری دەرەوەی کرۆڤاسیا لەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا بە پێشکەش کردنی راپۆرێک لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی  یەکیەتی ئوروپایی ، پشتیوانیی یەکیەتی ئوروپای لە ئێران بۆ نەهشێتنی کۆرۆنا و هەندێ بیڕاری ئەم دانیشتنە لە بواری نەهێشتنی لەمپەرە داراییەکان بۆ هەنگاوەکانی ئێران لەم بوارەدا شیکردەوە .

 بایکۆتی یەک لایەنە و نامرۆیی ئەمریکا ، هەوڵەکان  بۆ بەرزەفتکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕووبەڕووی کەندوکۆسپی جددی کردووەتەوە .

بۆچوونت