جەھانگیری لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ کازمی: ئێران ئامادەی گواستنەوەی ئەزمونەکانی بۆ عێراقە لە پەیوەندی لەگەڵ بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i381295-جەھانگیری_لە_وتووێژێکی_تەلەفۆنی_دا_لەگەڵ_کازمی_ئێران_ئامادەی_گواستنەوەی_ئەزمونەکانی_بۆ_عێراقە_لە_پەیوەندی_لەگەڵ_بەرنگار_بوونەوەی_کۆرۆنا
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «موستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق، وێڕای پێداگرتن لە سەر سیاسەتی بنەمایی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چاک کردنەوەو ھێزمەند کردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت عێراق، وتی: ئێران ئامادەی گواستنەوەی ئەزمونەکانی بۆ عێراقە لە پەیوەندی لەگەڵ بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنادا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 22, 2020 14:36 Asia/Tehran
  • جەھانگیری لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ کازمی: ئێران ئامادەی گواستنەوەی ئەزمونەکانی بۆ عێراقە لە پەیوەندی لەگەڵ بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «موستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق، وێڕای پێداگرتن لە سەر سیاسەتی بنەمایی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چاک کردنەوەو ھێزمەند کردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت عێراق، وتی: ئێران ئامادەی گواستنەوەی ئەزمونەکانی بۆ عێراقە لە پەیوەندی لەگەڵ بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنادا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«ئیسحاق جەھانگیری» جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا لە سەر داکۆکیی ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەربەخۆیی، دەستەڵاتی نیشتیمانی، سەروەریی خاک، سەقامی سیاسیی عێراق و گەڕانەوەی ئەم وڵاتە بۆ ڕۆڵگێڕانی ناوچەیی خۆی پێی داگرت و وتیشی: پۆسەی ھاویەشی جۆریەجۆر بۆ ھاریکاریی ھاوبەشی نێوان تاران و بەغدا دیاری کراوە کە دەبێ لە ئاراستەی ڕاپەڕاندنیان ھەنگاو ھەڵبگیردرێت.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بوونی ھێزەکانی بیانی دووبەرەکی لە ناوچەکەدا زیاتر دەکات، وتیشی: بەختەوەرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندکراوەیەکی بۆ کشانەوەی ھێزی بیانی لە عێراق تێپەڕاندووە.

جەھانگیری ئاماژەی کردە تێکچوونی سەقامی ناوچەکە پاش تیرۆری سەرداری خۆڕاگری شەھید حاج قاسم سولەیمانی و شەھید ئەبومەھدی موھەندیش لە لایەن ئەمریکاوەو وتیشی: پەرە پەدرانی پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا دەتوانێ یارمەتیی سەقام و ئاسایشتی ناوچەکە بداتو

سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وێڕای پیرۆزکردنی مانگی ڕەمەزان و جەژنی ڕەمەزان، جەختی کرد: عێراق گرینگایەتییەکی زۆر بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دادەنێت.

«موستەفا کازمی»وتیشی: لە ھەل و مەرجی ئێستادا وا ھەڵدەگرێت کە کە عێراق و ئێران ھاوکاری و ھەڵس و کەوتی خۆیان زیاتر لە جاران ھێزمەند کەن ھەتا بتوانن ئالێنگارییەکانی بەردەم، لەوانە کۆرۆنا، دابەزینی نرخی نەوت و گرفتە ئابوورییەکانیان وەپشت سەر بنێن.