ئه‌یلوول 28, 2020 17:59 Asia/Tehran
  • گیان لە دەستدانی 190 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 190 کەس لە یەک ڕۆژدا ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 190  کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  25  هەزار و    779  کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا   351 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا   440 هەزار و   960 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا  376 هەزار و  531 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت