هەڵمەتی سەربازی لە ٢٩ ناوچەی کوردنشینی تورکیا و دەسگیر کرانی ٤١٨ چالاکی مەدەنی- سیاسی کورد
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i367359-هەڵمەتی_سەربازی_لە_٢٩_ناوچەی_کوردنشینی_تورکیا_و_دەسگیر_کرانی_٤١٨_چالاکی_مەدەنی_سیاسی_کورد
لە هەڵمەتی هێزە ئاسایشتیەکانی تورکیا لە ٢٩ شاری کوردنشین بە شێوەی هاوکات ٤١٨ چالاکی سیاسی - مەدەنی کوردی تورکیا بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ پە،ک،کە دەسگیر کران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 19, 2019 13:29 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی سەربازی لە ٢٩ ناوچەی کوردنشینی تورکیا و دەسگیر کرانی ٤١٨ چالاکی مەدەنی- سیاسی کورد

لە هەڵمەتی هێزە ئاسایشتیەکانی تورکیا لە ٢٩ شاری کوردنشین بە شێوەی هاوکات ٤١٨ چالاکی سیاسی - مەدەنی کوردی تورکیا بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ پە،ک،کە دەسگیر کران .

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە ڕۆژنامەی دیوار ، دوابەدوای لەسەر کار لابرانی شارەدارەکانی گەورەشارەکانی دیاربەکر، وان وماردین لە لایەن وەزاڕەتی  ناوخۆی تورکیا، هێزە ئاسایشتیەکان لە ٢٩ شاری کوردنشینی ئەم وڵاتە بە پەلامارکردنەسەر ناوونیشانە لە پێشدا شناسایی کراوەکان دەستیان دایە دەسگیر کردنی چالاکانی مەدەنی - سیاسی کورد وئەندامانی پارتی دێموکراتیکی گەلان هەدەپە. بە پێی دوایین زانیاریە بەدەس هاتووەکان لەم هەڵمەتانە ، هێزە ئاسایشتیەکانی تورکیا کە لە نیوەی شەودا ئەم هەڵمەتانەیان لە ٢٩ بەش بەشێوەی هاوبەش دەسپێکردبوو ، ٤١٨ کەس لە چالاکانی سیاسی - مەدەنی کورد، لەوان داوود کەسن سەرۆکی دامەزراوەی هەدەپە لە ناوچەی کایا پینار ونورشات یشیل بەربژاری ئەم پارتە لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی مارس ی شارەداریەکان لە ناوچەی درسیم  بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ پە،کە،کە یان دەسگیر کردن .