ڕژێمی زایۆنی کۆچی زۆرەملێ دەکات بە دانیشتووانی دوو گەڕەکی ئەلخەلیل
هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی دانیشتووانی دوو گەڕەکی «فرش الهوی» و «ابو اکتیله» لە باکووری ڕۆژئاوای ئەلخەلیلیان ناچار بە کۆچی زۆرەملێ کردووە. لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە فەلەستینییەکان باسی بەردەوامبوونی پێشێلکردنی ئاگربەس لە غەززە لە لایەن داگیرکەرانی زایۆنییەوە و شەهیدبوونی فەلەستینییەک لەو هێرشانەیان کردووە.
هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیلە ڕێگای بڵندگۆوە و بە شێوەزارێکی گاڵتەجاڕانە ڕوو لە دانیشتووانی دوو گەڕەکی «فرش الهوی» و «ابو اکتیله» لە باکووری ڕۆژئاوای ئەلخەلیل ڕایانگەیاند: "کەلوپەلتان کۆ بکەنەوە، پیاوەکانتان کۆچیان بۆ هێناون." نزیکەی ٢٥٠ بنەماڵە بە هۆی هەڕەشە و گوڕەشە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشت، بەبێ ئەوەی کە ڕێگەیان پێ بدرێ ئۆتۆمبیل یان کەلوپەل و داراییەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەن، تەنیا شتێک کە بە دەستیانەوە بووە جانتایەک بووە بۆ هەر بنەماڵەیەک. شارەداری ئەلخەلیل دەڵێ: هێزە داگیرکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی ڕابردوو دوو گەڕەکی ئەلجەلادە و "دەیربەحە"ـییشیان لە دانیشتووانیان چۆڵ کردووە. پلانی داگیرکەران ڕوونە و لەسەر بنەمای سزادانی بەکۆمەڵی گەلی فەلەستین دانراوە. سیاسەتی نەتەنیاهۆ کار سەبارەت بە ئاوارەکردنی دانیشتووانی ئەلخەلیل لە ئاراستەی ئامانجە هەڵبژاردنەکانی خۆیدا پیادە دەکرێت. بارودۆخی مرۆیی لەم شارەدا زۆر دشوارە و ڕێکخراوەکانی ئێمە شەو و ڕۆژ هەوڵ دەدەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان. پاش بڕیاری داگیرکەران بە گەمارۆدانی شار، هیچ کام لە دانیشتووانی ئەلخەلیل ناتوانن بێنە ناو شارەوە یان لێی بچنە دەرەوە. کاردانەوەی داگیرکەران دژ بەم شارە پاساو نادرێتەوە، سەدان کارگە لەم شارەدا داخراون، داگیرکەران هەموو فەرمانبەرانی مزگەوتی حەزرەتی ئیبراهیمیان دەرکردووە، بەڕێوەبردنی نوێژ لەو مزگەوتەیان قەدەغە کردەوە و دەرکەکانیشیان داخستووە. داگیرکەران نزیکەی 2200 فەلەستینییان ناچار کردووە کە ماڵەکانی خۆیان لە دوو گەڕەکی "ئەلجەلادە" و "دەیر بەحە"ـی لەم شارە چۆڵ بکەن.هەروەها سەرچاوە فەلەستینییەکان باسی بەردەوامیی پێشێلکرانی ئاگربەس لە غەززە لە لایەن داگیرکەرانی زایۆنی و شەهیدبوونی فەلەستینییەک لە هێرشەکانی ڕژیمی داگیرکار لە ڕۆژاوای خانی یونس دەکەن. تانکەکانی ڕژێمی زایۆنی هێرشیان کردە سەر دوو ماڵ لە شەقامی سەلاحەدین لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە و بە هۆی تۆپباران کرانی ئەو دوو ماڵە چەندین کەسی مەدەنی بریندار بوون، هەروەها ئەم پەلامارە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە نزیکی ناوچەی سەنافۆر. هاوکات ژمارەیەک لە سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە تۆپخانەی ڕژێمی زایۆنی لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس، ناوچەکانی ڕۆژئاوای شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە و ناوچەکانی باکووری "بەیت لاهیا"ـیان کردووەتە ئامانج، ناوچەکانی ڕۆژئاوای ڕەفەحیش چەندین جار تۆپباران کراون. هاوکا