سەرلشکر عەبدوڵڵاهی: بە هیچ جۆرێک ناهێڵین پاپۆڕە ژەنگگرتووەکانی ئەمریکا بێنەوە بۆ کەنداوی فارس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447684-سەرلشکر_عەبدوڵڵاهی_بە_هیچ_جۆرێک_ناهێڵین_پاپۆڕە_ژەنگگرتووەکانی_ئەمریکا_بێنەوە_بۆ_کەنداوی_فارس
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی قەرارگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند: بە هیچ جۆرێک ناهێڵین پاپۆڕە ژەنگرتووەکانی ئەمریکا بێنەوە بۆ کەنداوی فارس.
(last modified 2026-10-24T15:40:05+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2026 19:08 Asia/Tehran
  • سەرلشکر عەبدوڵڵاهی: بە هیچ جۆرێک ناهێڵین پاپۆڕە ژەنگگرتووەکانی ئەمریکا بێنەوە بۆ کەنداوی فارس

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی قەرارگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند: بە هیچ جۆرێک ناهێڵین پاپۆڕە ژەنگرتووەکانی ئەمریکا بێنەوە بۆ کەنداوی فارس.

سەرلشکر عەلی عەبدوڵڵاهی وتیشی :هێزە چەکدارە جێیشانازییەکانی ئێرانی ئیسلامی بە پشتبەستن بە خوای تاکانە، توانیان هێزی دەریایی ئەمریکا کە ترامپ و سەرانی ئەو وڵاتە بە لووتکەی دەسەڵات و لێهاتوویی ئەمریکای دەزانن، لە ڕێگەی ئەو هێزەوە هەڕەشە لە ناوچەکە و هەموو جیهان دەکەن، پەک پێبخەن، تا ڕادەیەک کە ئیتر توانای نزیکبوونەوە لە دەریاکانی نزیک کەنداوی فارس و سنوورەکانی ئێرانیان نییە. ناوبراو بە ئاماژە بە بانگەشەی چەندین جارەی ترەمپ سەبارەت بە تیابردنی دامودەزگە ئەتۆمییەکانی ئێران و پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێران نابێ چەکی ئەتۆمی هەبێ، وتیشی: ئەگەر دڵنیان کە هەموو ئیمکانیات و توانا سەربازییەکانی ئێران تیاچووە، ئەی لەبەر چی پاپۆڕە ژەنگگرتووەکان، کەشتییەکان و هێزە سەربازییە ترسنۆکەکانتان ناوێرن نزیکی گەروی هورموز و سنوورە دەریایی و زەوینییەکانی ئێران ببنەوە؟