ئه‌یلوول 21, 2020 23:00 Asia/Tehran
  • یەکێتی ئەوروپا سزا بەسەر کۆمپانیایەکی تورکی و دو کۆمپانیای دیکەدا دەسەپێنێت

یەکێتی ئەوروپا بەهۆی شکاندنی گەمارۆی چەک لەسەر لوبنان، سزای بەسەر سێ کۆمپانیادا سەپاند، کۆمپانیایەکی تورکی، کۆمپانیایەکی ئوردونی و یەکێکی کازاخستانی.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئەرەب نیوز، ئەمڕۆ دوشەممە، لەمیانی کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەبرۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، یەکێتییەکە سزای بەسەر سێ کۆمپانیادا سەپاند کە کەرەستەی چەک و تەقەمەنییان بۆ لیبیا ڕەوانە کردوە.

بەگوێرەی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا، دەستدەگیرێت بەسەر کەرەستەی تەواوەتی ئەو کۆمپانیایانەدا لەسنوری یەکێتی ئەوروپا و بێبەشیش دەکرێن لەپشتیوانیکردنی بەبازاڕکردن و هاوکاری دارایی، رێگەشیان پێنادرێت هیچ جۆرە چالاکییەکی بازرگانی بکەن لەسنوری یەکێتی ئەوروپا.

هەروەها، دو کەسایەتیش بەهەمان تۆمەت سزادران کە یارمەتی حکومەتی دانپیانراویان داوە لەبەرامبەر هێزەکانی سوپای نیشتیمانی خەلیفە حەفتەر کە لەبەشی رۆژهەڵات ئیدارەیەکی سەربەخۆی پێکهێناوە.

یەکێتی ئەوروپا لەڕێگای هێزە دەریاییەکانەوە لەئاوەکانی لیبیا چاودێری ئابڵوقەی چەک لەسەر لیبیا دەکات، هەنگاوەکانی ئەمڕۆشی یەکەم دەستێوەردانی یەکێتییەکەیە لەجەنگ و ململانێ ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت