تشرینی یه‌که‌م 26, 2020 16:03 Asia/Tehran
  • ئاڵۆزییەکانی تورکیاو یۆنان دەچێتە قۆناغێکی نوێوە

لەپەرەسەندنێکی نوێدا ئاڵۆزییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا چۆتە قۆناغێکی نوێوە بەشێوەیەک کە یەکێتی ئەوروپا وا لێدەکات سزا پێشنیارکراوەکانی بەسەر تورکیادا بسەپێنێت.

ورکیا بڕیاریدا جارێکی تر ماوەی پرۆسەی گەڕان بەدوای نەوت و گازدا درێژکاتەوەو کەشتی "ئورتش ریس"ی لەناوچە جێ ناکۆکەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست تا 4ی تشرینی دووەمی داهاتوو بەردەوام بێت.

ئەم هەنگاوەی تورکیا نائارامی لەناوچەکەدا دەخاتەوەو کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات لەکاتێکدا کە بڕیاربوو ئەو پشکنینانە تا 27 ی تشرینی یەکەم کۆتایی پێبێت. تورکیا ئاماژەی بەوەداوە لەدرەنگانێکی شەوی شەمەی دوێنێ  کەشتی ئوروتش رئیس و هەردوو کەشتی"ئاتمان و جەنگیزخان"لەناوچەی خوارووی دورگەی ردوسی یونانی دەستبەکار بوون،

تورکیاو یۆنان هەردووکیان ئەندامی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆن، بەڵام ناکۆکن لەسەر مافەکانی ئەو کەنارە ئاویانەو هەرکەیان داوای بەشی خۆی دەکات لەسامانی نەوت و گازی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 ئەم ناکۆکیانە لەمانگی ئابی رابردوەوە سەریهەڵدا کاتێک تورکیا یەکلایەنە کەشتی ئوروتش رئیسی ناردە ناوچەکەو سوربوونی خۆی راگەیاند لەسەر گەڕان بەدوای نەوت و گازداو دواتر کاردانەوەی یونان و قوبرس و ئەوروپاو دنیای لێکەوتەوە. 

سەرپەیڤ

بۆچوونت