ئاب 02, 2016 12:08 Asia/Tehran
  • نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان : شاندی ڕیاز لەگەڵ پێشنیاری کۆتایی هێنان بە قەیرانی یەمەن ڕەزامەندییان دەربڕیوە

نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە وتووێژەکان دا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی یەمەن وتی : شاندی زیار بەرلە بەجێ هێشتنی کوێت، بەشێوەی نووسراوە لەگەڵ گەڵاڵەی پێشنیارکراوی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەمەبەستی چارەسەری قەیرانی یەمەن، ڕەزامەندی دەربریوە

بەپێی ڕاپۆرتی شەرقولئەوسەت، ئیسماعیل وەلەد شێخ ئەحمەد  بەڕاگەیاندنی ئەم بابەتە وتی : بەجێهێشتنی وتووێژەکان لەلایەن شاندی ڕیازی بەمانای کۆتایی ئەم وتووێژانە نییە و ئێمە هەروا خەریکی وتووێژ لەگەڵ لایەنی تێکهەڵچوونی بۆ درێژەی کارین.

ناوبراو وتیشی : لە ڕۆژانی داهاتوو  چوارچێوەی کاری دیاریکردووە و کۆبوونەوەی چڕۆپڕ لەگەڵ شاندی ئەنساروڵڵا و پارتی موتەمەری شەعبی و هەروەها لەگەڵ هەندێ بەرپرسی نێودەوڵەتی هاوپێوەند بە قەیرانی یەمەنمان هەبوو هەتا بواری هەڵگرتنی هەنگاوەکانی دواتر دەستەبەر بکرێت  .

عەبدولمەلیک مەخلافی سەرۆکی شاندی  وتووێژکاری ڕیاز  شەوی سێ شەممە  بەرلە بەجێهێشتنی کوێت لە فڕگەی ئەم وڵاتە وتی : وتووێژەکان هەروا درێژەی هەیە و ئێمە ئەم وتووێژانە   نە دوادەخەین و نە کۆتایی پێ دێنین  و بەرواری کۆتاییەکەشی حەوتەمی ئاگێست دیاریکراوە  .

ناوبراو وتیشی: شاندی ڕیاز دوای مۆرکردنی ڕەشنووسی ڕێککەوتننامەی دڵخوازی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کۆتایی دان بە قەیرانی یەمەن  کوێت بە جێ دێڵێ  هەتا مسۆگەر بوونی خۆی لەم وتووێژانە نیشان بدات .

وەخلافی هەروەها مۆرکرانی گەڵاڵەی پێشنیارکراوی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەلایەن  تاقمی ئەنساروڵڵا بە پێش مەرجێک بۆ گەڕاندنەوەی شاندی دخوازی بۆ کوێت ڕاگەیاند .

بۆچوونت