وشداریی نەبی بێرری لەبارەی دۆخی باشووری لوبنان
ئهیلوول 11, 2026 15:42 Asia/Tehran
"نەبی بێرری" سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وێڕای وشداریدان لەمەڕ دۆخی مەترسیداری باشووری لوبنان بە سەرنجدان بە درێژەی پەلامار و داگیرکەری و کردەی تێکدەرانەو خراپکارانەی رژیمی زایۆنیستی، وتی: هیچ ڕێگاچارەیەک دەس ناکەوێ و ڕێککەوتنی چوارچێوە لەبەین چووە.
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی داهاتوو، رەشبینی دەربڕی و وتی: من گەشبین نیم و گەورەترین هۆکاری ڕەشبینیەکەشم، کوشت و بڕی بەردەوام و شەهیدکرانی خەڵکی لوبنان، بەتایبەت منداڵان و هەروەها کردەی وێرانکەرانەی دوژمن لە باشووری لوبنانە.
شیاوی ئاماژەیە؛ دوو رۆژ لەمەوبەر، سوپای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێزی داگیرکەری زایۆنیستی لەکاتی واژۆی "ڕێککەوتننامەی چوارچێوە"، نزیک بە حەوت هەزار و حەوت سەد جار ئەو ڕێککەوتنەی پێشێلکردووە.