ڕێبەری دیموکراتەکانی سێنا: ترەمپ تووشی چەقبەستوویی بووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446672-ڕێبەری_دیموکراتەکانی_سێنا_ترەمپ_تووشی_چەقبەستوویی_بووە
ڕێبەری دیموکراتەکانی سێنای ئەمریکا وتی: سەرۆک کۆمارەتیی ترەمپ بەجۆرێک تووشی چەقبەستوویی و بێ ئاکامیی بووە کە ناوبراو بۆ ڕاکێشانی دەنگی خەڵکی ئەمریکا، پەنای بردۆتەبەر بەرتیل دان بەوان.
(last modified 2026-09-11T15:32:29+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2026 17:42 Asia/Tehran
  • ڕێبەری دیموکراتەکانی سێنا: ترەمپ تووشی چەقبەستوویی بووە

ڕێبەری دیموکراتەکانی سێنای ئەمریکا وتی: سەرۆک کۆمارەتیی ترەمپ بەجۆرێک تووشی چەقبەستوویی و بێ ئاکامیی بووە کە ناوبراو بۆ ڕاکێشانی دەنگی خەڵکی ئەمریکا، پەنای بردۆتەبەر بەرتیل دان بەوان.

چاک شومەر، ئەو کارەی ترەمپی بە بێ ڕێزیی بەرامبەر خەڵکی ئەمریکاو دیموکراسیەت زانی و وتی: ئەوە دانپێدانان بەو راستییەیە کە ترەمپ تووشی تەنگژەیەکی قورس بووە.

ڕێبەری دیموکراتەکانی سێنا لە درێژەی قسەکانیدا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە قسەکانی ترەمپی خستەسەر پەیامەکەی خۆی کە تێیدا دەڵێ: ئەگەر کۆماریەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و سێنادا سەرکەون، پێنج هەزار دۆلار دەدا بە هەرکام لە شارومەندانی ئەمریکا.