بانگەشەی بۆڵتۆن: ڕووسیا تەکنۆلۆژیای موشەکیی ئەمریکای دزیوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i367138-بانگەشەی_بۆڵتۆن_ڕووسیا_تەکنۆلۆژیای_موشەکیی_ئەمریکای_دزیوە
ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆشکی سپی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ڕووداوی موشەکیی ئەم دواییە لە ڕووسیا، بانگەشەی کرد: مۆسکۆ تەکنۆلۆژیای موشەکیی پێشکەوتەی ئەمریکای دزیوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2019 12:23 Asia/Tehran
  • بانگەشەی بۆڵتۆن: ڕووسیا تەکنۆلۆژیای موشەکیی ئەمریکای دزیوە

ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆشکی سپی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ڕووداوی موشەکیی ئەم دواییە لە ڕووسیا، بانگەشەی کرد: مۆسکۆ تەکنۆلۆژیای موشەکیی پێشکەوتەی ئەمریکای دزیوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک ، «جان بۆڵتۆن» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆشکی سپی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە  تەقینەوەی ئەم دواییە لە دامەزراوەیەکی سەربازیی ڕووسیا وتی: ئەم ڕووداوە ئەوە دەر دەخات کە ڕووسیا سەرەڕای ئەوەی کە بەڕادەی پێویست پارەی بۆ کەرەستەی موشەکی خەرج کردووە و جبەخانە ناڤۆکییەکەی نۆژەن کردووەتەوە،  چەشنی جۆربەجۆرو تازەی ئامێرگەلی ھاویشتنی موشەکی واوەدەنگیشی بە دزی کردن لە تەکنۆلۆژیای ئەمریکا دروست کردووە.

تەقینەوە لە ناوچەی ێنیۆنۆسکا»ی پارێزگای «ئارخانگلیسک» لە باکووری ڕۆژئاوای ڕووسیا کە ھەشتەمی ئوت ڕووی دا، پێنج کوژراوی لێ کەوتەوە.

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە، ئەم تەقینەوەیە لە ڕەوتی تاقیکردنەوەی ماتۆڕێکی جیتی تازە ڕووی داوە.