Sep 21, 2019 08:15 Asia/Tehran
  • زەریف گەیشتە نیۆیۆرک

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران نیوەڕۆی هەینی بە کاتی خۆجێی بۆ بەشداریکردن لە 74 مین دانیشتنی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان گەیشتە نیۆیۆرک.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، وەزیری دەرەوەی ئێران جیا لە ئامادەبوون لە 74 مین دانیشتنی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان  ، لە پەراوێزی ئەم جڤینەدا لە گەڵ ژمارێک لە هاوشانانی خۆی لە وڵاتانی دیکەوە دیدار و وتوێژ دەکات .

 سەید عەباس عێراقچی جێگر بۆ کاروباری سیاسی و غولامحسێن دێهقانی جێگر بۆ کاروباری مافەوانیی وەزیری دەرەوەی ئێران ، لەم سەفەرەدا هاوڕێی زەریفن .

 74مین دانیشتنی کۆمەڵی گشتیی  ساڵانەی رێکخراوی نەتەوەکان لە رۆژی سێشەممەی حەوتەی رابردووەوە دەست پێبووە و دانیشتنەکانی تایبەت بە سەرانی وڵاتانیش لە سێشەممەی داهاتووڕا دەست پێدەبێ .

بۆچوونت