Oct 01, 2019 10:35 Asia/Tehran
  • کۆریای باکوور: ئەمریکا هۆکاری ڕاگیردرانی دانوستانی ئەتۆمییە

نوێنەری کۆریای باکوور لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بەڵێنشکێنییەکانی ئەمریکای بە هۆکاری ڕاگیردرانی دانوستانی ئەتۆمیی نێوان دوو وڵات زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتدپرێس؛ "کیم سونگ" ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند: پێبەند نەبوونی  ئەمریکا و کۆریای باشوور بە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانیان بەتایبەت بەڕێوەچوونی مانۆڕی جۆربەجۆری دوو وڵات لە ناوچە، لەمپەری سەر ڕێگای دانوستانی ئەتۆمی لە شێوەدوورگەی کۆریا زانی. نوێنەری کۆریای باکوور لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتیشی: باروودۆخی شێوەدوورگەی کۆریا بە لەونێکە کە هێشتا لە چەرخەی کێشە ڕوو لە پەرەکانی نەهاتۆتە دەرەوە و ئەم مەسەلەیش سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ کردەوە دنەدەرانە سەربازی و سیاسییەکانی ئەمریکا. "کیم جونگ ئون"ی ڕێبەری کۆریای باکوور و "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێک  ١٢ی ژوەنی ٢٠١٨ لە سەنگاپووردا و جارێکی دیکەش ٢٧ و ٢٨ی فێڤرییە لە هانۆی پێتەختی ڤییەتنام پێکەوە دیدار و ودانوستانیان کرد.

لە کۆبوونەوەی یەکەمی "ئون" و "ترەمپ"دا، دوو لایەن بەڵگەیەکیان واژۆ و مۆر کرد کە بە پێی ئەوە ، پیونگ یانگ پێبەند کرا بە چەکداماڵینی ئەتۆمیی تەواو و ئەمریکایش بە ئاراستە کردنی گەرەنتیی ئەمنیی بۆ کۆریای باکوور.

بەم حاڵەشەوە  ئەمریکا هەنگاوێکی بە کردەوەی لە چوارچێوی ڕێککەوتنەکەی سەنگاپوور هەڵنەگرت و ئەوم مەسەلەیش بووە هۆی ناڕەزایەتی و ڕەخنەی توندی پیونگ یانگ.

دووەم کۆبوونەوەی "دۆناڵد ترەمپ" و "کیم جونگ ئون"ـیش بە بێ هیچ دەسکەوتێک کۆتایی هات.

کۆریای باکوور زێدەخوازی و پێبەند نەبوونی ئەمریکا بە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی خۆی بە هۆکاری سەرەکیی شکست هێنانی دانوستانی نێوان دوو وڵات ڕاگەیاندووە.

 

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت