تشرینی یه‌که‌م 26, 2019 16:06 Asia/Tehran
  • تاوان دانە پاڵی کۆریای باکوور لە ئەمریکا لەمەڕ بنپێکرانی ڕێککەوتنەکانی بەرهەم هاتوو

"چوئە ڕیونگ هائە" سەرۆک پەرلەمانی کۆریای باکوور بە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچە ، واشنتۆنی بە بنپێکەری ڕێککەوتنە بەرهەم هاتووەکان لە وتووێژ لەگەڵ وڵاتە کەی تاوانبار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " چوئە ڕیونگ هائە" ڕۆژی شەممە لە وتاردانێکدا لە هەژدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی بێ لایەن لە باکوی پێتەختی " کۆماری ئازەربایجان" وتی: دوای دیداری مانگی ژوئەنی ئەمساڵ سەرۆکانی ئەمریکا وکۆریای باکوور، وتووێژە کانی نێوان دوو وڵات ڕاگیراوە وئاڵوزی لە نیمچە دوورگەی کۆرە ، فرەتر لە جاران پەرەی سەندووە. سەرۆکی پەرلەمانی کۆریای باکووری هۆی ڕاگرتنی وتووێژەکان وپەرەی ئاڵوزی لە نیمچە دووگەری کورەی سیاسەتی نادروست وهەڵەی ئەمریکا زانی ووتی: واشنتۆن دەبێ لە سیاسەتە نابەجێکانی ئێستاکەی خۆی دەس هەڵگرێت وڕێکاری نوێی بگریتە پێش. چوئە ڕیونگ هائە، بە ڕەخنە گرتن لە سیاسەتە دوژمنکارانەکانی ئەمریکا لە دژی کۆریای باکوور وتی: پیونگ یانگ خوازیاری شەڕ لە نیمچە دورگەی کورە نیە وئەندامانی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان یش دەبێ لە وەها دۆخێکدا لە پێناوی دامەزرانی سیاسەتی دادگەرانەی نێودەوڵەتی ولابردنی یەک لایەنە خوازی ئەمریکا هەوڵ بدەن .

سەرپەیڤ

بۆچوونت