Nov 09, 2019 16:44 Asia/Tehran
  • درێژەی  ناڕەزایەتیەکان  لە شیلی

تووڕەیی ناڕازیان دژی سەرۆک کۆماری شیلی دوای سێ هەفتە نە تەنیا کەم نەبووتەوە بەڵکوو تەشەنای کردووەختە ناوچەگەلی ئارامی پێتەختیش .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی  فەڕانسا  ناڕازیان  لە خۆپیشاندانەکانی  ڕۆژی  هەینی  خەرێکی  تێپەڕ بوون لە هەمبەر کۆشکی سەرۆک کۆماریەتی  شیلی  لە سنتیاگۆی  پێتەخت بوون  کە بە لە دەسدا بوونی  لافیتەگەلێک  دروشمی دژی سەرۆک کۆماریان بەرز  کردەوە  و خوازیاری  دەس لە کار کشانەوەی ناوبراو بوون . شارەوانی سانتیاگۆ ژوماری   بەشدار بووان  لەو خۆپیشاندانەی  بە 75 هەزار کەس  ڕاگەیاند  و وتیشی : لە سێهەمین هەنی  بە دوای  یەکی  ناڕەزایەتیەکان  لە پێتەخت  تێکهەڵچوونی پولیس  و ناڕازیان تەشەنای کردە بەشێک  لە زانکۆی  " پدرو  دوو والدیویا "  و کلێسایەکی  مێژووییش  تاڵان  کرا .  ڕ اگەیندرانی  زۆر  بوونی  نرخی بلیتی مترۆ  لە 18 ئوکتوبر بووە هۆی توورەیی خەڵکی  شیلی  . بە پێی   ئاماری  خاچی  سووری  شیلی  لەو ئاڵۆزیانە  لانیکەم  23 کەس کوژران و زیاتر  لە  دوو هەزار و 500 کەسی  دیکەش  بریندار بوونە .

بۆچوونت