تەقینەوەی سوپەرنەوتهەڵگر و کەشتی هەڵگری گازی شلی سەرپێچیکار لە گەرووی هورموز
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزی دەریایی سپای پاسداران باسی تەقینەوەی هەژێنەری سوپرنەوتهەڵگرێکی سەرپێچیکار لە ڕۆژاوا و کەشتییەکی هەڵگەری گازی شلی سەرپێچیکار لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورموزی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزی دەریایی سپا دوو کەشتیی سەرپێچیکار کە یەکیان لە مۆدێلی سوپەر نەوتهەڵگری بە بارستای زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی نەپاڵاوتەوە و ئەوەی دیکە هەڵگری گازی شل بوو، بەر مینی دەریایی کەوتن، تەقینەوە و ئاوریان تێبەر بوو. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەم کەشتییانە بە ژمارێکی زۆر فڕۆکەی جەنگی و کۆپتەری ئەمریکایی ئسکۆرت دەکران.ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ڕایگەیاندووە کە کشتییەکی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار کە بە کوژاندنەوەی سیستەمەکانی ترانزێت و ڕاداری خۆی و بەبێ لەبەر چاوگرتنی یاسا و ڕێسا ڕاگەیەندراوەکان، بە ناوچەی قەدەغەی ڕۆژهەڵاتی گەورووی هورموزدا تێدەپەڕی بە هۆی ئەوەی وەبەر مینی دەریایی کەوت، تووشی ئاگرکەوتنەوە بوو و زیانێکی قورسی پێگەیشت.