Nov 09, 2019 18:51 Asia/Tehran
  • گرتنی 10 هەزار ناڕەزای هێلک زەرد لە فەڕانسا

پولیسی فەڕانسا تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار ناڕازی هێلەک زەردی قۆڵبەست کردووە .

ڕۆژنامەی لوموندی فەڕانسا  ڕۆژی هەینی بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی دادی  ئەو  وڵاتە  ڕاپۆڕتی دا  پولیسی فەڕانسە دوای دەسپێکی ناڕەزایەتیەکانی ئەو وڵاتە لەنوامبری  ساڵی 2018 زیاتر لە  10 هەزار کەس لە لاگرانی  بزووتنەوەی  ناسراو بە هێلەک زەردەکانیان  قۆڵبەست کردووە . لوموند وتیشی  دادگاکانی فەڕانسا  زیاتر لە  سێ هەزار حوکمی  دادەوانیان  دژی  ئەندامانی  ئەو بزووتنەوەیە  دەرکردووە و ئەوانی تاوانبار  کردووە بە بەشداری کردن لە سەرهەڵدانی بە کۆمەڵ  و پەلامار بۆ سەر هێزەکانی پولیس .

سەرپەیڤ

بۆچوونت