کانونی یه‌که‌م 08, 2019 16:34 Asia/Tehran
  •  بزووتنەوەی ئەلنوجەبا : قەوماوی مەیدانی

ھەنجومەنی سیاسی بزووتنەوەی ئەلنوجەبا ی ئێراق ڕایگەیاند تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە مەیدانی ئەلخلانی بەغدای پێتەختی ئێراق بە گەڵاڵە داڕێژی باڵوێزخانەی ئەمریکا و بە ئامانجی پاڵ پێوەنانی هێزەکانی حەشدی شەعبی بە ڕووبەڕووبوونەوی چەکدارانە بوو .

 بە پێی ڕاگەیندرانی  وەزارەتی ناوخۆی   ئێراق  بە هۆی تەقەلێکردنی  شەوی  هەینی  کەسانی  چەکداری نەناسراو بەرەو خۆپیشاندەران لە مەیدانی   ئەلخەلانی  یەغدا  چوار کەس کوژران و 80 کەسیش  بریندار بوونە .  ڕێکخراوی  حەشدی شەعبی  ئێراق  بە دوای  ڕووداوی   ڕۆژی  هەینی  بەغدا  بە دەرکردنی بەیاننامەیک   ڕایگەیاند  هێزەکانی  ئەو  ڕێکخراوەیە  هیچ  دەورێکیان  لە خۆپیشاندانی  جەماوەری  ئێراق  نەبووە .  باڵوێزخانەی    ئەمریکا و بڕێک  لە وڵاتانی ئوروپایی  حەشدی شەعبی تاوانبار  بە  دەسوەردانی  لە تەقەلێکردن بەرەو  خەڵک  لە مەیدانی  ئەلخلانی  بەغدا  دەکەن .  

سەرپەیڤ

بۆچوونت