روسیا بە توندی وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i376837-روسیا_بە_توندی_وەڵامی_ئەردۆغانی_دایەوە
جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا توند وەڵامی سەرۆکی تورکیای دایەوە سەبارەت بەوەی رایگەیاند روسیا لە پشت شەڕی لیبیاوەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 16, 2020 05:12 Asia/Tehran
  • روسیا بە توندی وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە

جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا توند وەڵامی سەرۆکی تورکیای دایەوە سەبارەت بەوەی رایگەیاند روسیا لە پشت شەڕی لیبیاوەیە.

میخائیل بۆگدانۆڤ رایگەیاند کە لێدوانەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بەوەی رووسیا جەنگی لیبیا بەڕێوە دەبات لەگەڵ راستیدا ناگونجێت.

بۆگدانۆڤ کە پلەی نێردەی تایبەتی سەرۆکی روسیایە هەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا بە رۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند "ئەو قسەیە لەگەڵ راستی یەک ناگرێتەوە، نازانم ئەم زانیاریە لە کوێوە هاتووە".

پێشتر ئەردۆغان رایگەیاندبوو کە نوێنەرانی سەربازی ڕووسیا چالاکییە سەربازییەکانی تایبەت بە لیبیایان بە دەستەوەیە.