ئادار 23, 2020 10:17 Asia/Tehran
  • قەیرانی کۆرۆنا لە ئیتالیا؛ ناس کرانی ٥٥٦٠ کەسی تووشبوو لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر

دەوڵەتی ئیتالیا شەوی دووشەممە هەژماری تووشبوان بە کۆرۆنا ڤایرۆس لەم وڵاتەی بە ٥٩١٣٨ کەس راگەیاند کە ٥٥٦٠ کەس زیاتر لە ڕۆژی شەممەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران ؛ بە پێی راگەیاندنی دەوڵەتی ئیتالیا تا ئێستا ٥٤٧٦  کەس لەم وڵاتە بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا ڤایرۆس گیانیان لە دەس داوە.

ئیتالیا پاش چین زیاترین هەژماری تووشبوون بە کۆرۆنای هەیە بەم حاڵەشەوە هەژماری گیان لە دەسداوان لە ئیتالیا لە چاو وڵاتی چین زیاترە.چوونکە لە چین تا ئێستا ٣٢٦١ کەس گیانیان لە دەس داوە.

"جۆزێپە کۆنتێ"ی سەەرۆک وەزیرانی ئیتالیا سێشەممە ١٠ی مارچ دوابەدوای زۆر بوونی هەژماری تووشبوان بە ڤایرۆسی "کۆڤید _١٩" لەم وڵاتە، بڕیاری دا لە سەر کەرەنتین کردنی سەرانسەری ئەم وڵاتە ٦٠ ملوێن کەسییە.

ڤایرۆسی کرۆنا کە ناوە زانستییەکەی کۆڤیدی ١٩ـیە، دواڕۆژانی ساڵی ٢٠١٩ لە شاری ڤوهانی سەر بە پارێزگای هوبێئی هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی چین دەرکەوت و ئێستا جگە لە ٣٠ پارێزگای ئەم وڵاتە ، لە زیاتر لە ١٩٠ وڵاتی دیکەی جیهان لەوان ئەمریکا، بەریتانیا، ئۆسترالیا، تایلەند، کۆریای باشوور، ژاپۆن، کەنەدا، فەرەنسا، ئیتالیا، ئێران، عەرەبستان و ئیماراتیش بڵاو بۆتەوە.

بە پێی دوایین ڕێژە و ئامار تا ئێستا لانیکەم ٣١٨  هەزار کەس لە جیهاندا تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونە کە لەو هەژمارە ٩٧ هەزار کەس خۆش بوونەتەوە و لە نەخۆشخانە هاتوونەتە دەرەوە. لانیکەم ١٣ هەزار کەسیش گیانیان لە دەست داوە.