ئه‌یلوول 16, 2020 06:01 Asia/Tehran
  • واژۆکرانی ڕێککەوتنێکی نەگریس و خەیانەت کردن لە ئارمانجەکانی فەلەستین لە کۆشکی سپی

وەزیرانی دەرەوەی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین ڕۆژی سێ شەممە بە پێچەوانەی ئارمانجەکانی گەلی فەلەستین، ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایونی دا لە بەردەم «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «عەبدوڵڵا بن زاید ئالی نەھیان» وەزیری دەرەوەی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ، «عەبدوللـەتیف بن ڕاشد زیانی» وەزیری دەرەوەی بەحرەین لە لایەک و بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە لایەکی دیکەوە ئەم ڕێککەوتننامەیەیان لە کۆشکی سپی دا واژۆ کرد.

لە سەرەتای ئەم ڕێ و ڕەسمەدا ڕێککەوتنی ھاوکاریی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی بە نێوەندگریی ئەمریکا واژۆکراو پاشان ڕێککەوتنێک ھاوچەشن لەنێوان بەحرەین و ڕژێمی داگیرکەری زایونیش واژۆ کرا. لە کۆتاییش دا لایەنە ئامادە بووەکان ڕێککەوتننامەی ناسراو بە «ئابراھام»یان بە شێوەی چوارقۆڵی واژۆ کرد.

ترەمپ لەم ڕێ و ڕەسمەدا بانگەشەی کرد کە ئەم ڕێککەوتننانە ڕێگا بۆ چەشپێندرانی ئاشتی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ساناتر دەکات.

وەزیری دەرەوەی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانیش لە ڕێ و ڕەسمەکەدا لە وتەگەلێکی گاڵتەجاڕانەدا بانگەشەی کرد کە، ڕێککەوتنی ئەبوزەبی لەگەڵ ڕژێمی زایونی یارمەتیی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان  دەدات ھەتا لە تەنیشتی جەماوەری فەلەستین دا بوەستێت.

ئینجا وەزیری دەرەوەی بەحرەینیش  لە ڕێ و ڕەسمەکەدا سوپاسی ناتانیاھۆو ترەمپ و وەزیری دەرەوەی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانی کردو وتی: ئەم ڕێککەوتننانە ھەنگاوی یەکەمن.

بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونیش وێڕای ستایش کردنی ترەمپ بانگەشەی کرد کە چەند وڵاتێکی عەرەبیی دیکەش خەریکن بەم ڕەوتەوە پەیوەست دەبن.

                                                                                        

سەرپەیڤ

بۆچوونت