تشرینی یه‌که‌م 24, 2020 22:31 Asia/Tehran
  • کۆرۆنا جارێکی تر ته‌نگی به‌ ئه‌روپا هه‌ڵچنیوه‌ته‌وه‌

ژماره‌ی تووشبوانی کۆرۆنا له‌ جیهان و به‌تایبه‌تی له‌ ئه‌وروپا به‌ خێرایی رووی له‌ هه‌ڵکشانه‌.

له‌ماوی که‌متر له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر له‌ 276 هه‌زار حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ کۆرۆنا له‌ جیهان تۆمار کراوه‌.

له‌ کیشوه‌ری ئه‌وروپا ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه‌ ژماره‌ی تووشبوان له‌ هه‌ڵکشانی به‌رچاودایه‌ و له‌ به‌ریتانیا زیاتر له‌ 23 هه‌زار، له‌ ئیتالیا زیاتر له‌ 19 هه‌زار و له‌ به‌جیکا زیاتر له‌ 17 هه‌زار و له‌ پۆڵه‌نداش له‌ سه‌رووی 13 هه‌زار تووشبووی نوێ تۆمار کراون.

له‌ ئیسپانیا، ئه‌ڵمانیا، چیک، ئۆکرانیا و فه‌ره‌نسا بارودۆخه‌که‌ تادێت دژوارتر ده‌بێت و به‌ ژماره‌ی تووشبوان زیاد ده‌بێت.

هاوکات  تێدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێکخراوی ته‌ندروستی جیهان هۆشداری داوه‌ که‌ له‌ ئه‌وروپا له‌ گه‌ڵ زیاتر دابه‌زینی پله‌کانی گه‌رما خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا زیاتر ده‌بێت.

سەرپەیڤ

بۆچوونت