گیان لەدەستدانی لانیکەم پەنجا کەس لەئەنجامی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە ئیسپانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447780-گیان_لەدەستدانی_لانیکەم_پەنجا_کەس_لەئەنجامی_پێکدادانی_دوو_شەمەندەفەر_لە_ئیسپانیا
لەئەنجامی پێکدادانی دوو شەمەندەفەری خێرا لە ئیسپانیا، لانیکەم پەنجا کەس گیانیان لەدەست دا.
(last modified 2026-10-28T14:17:45+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2026 17:44 Asia/Tehran
  • گیان لەدەستدانی لانیکەم پەنجا کەس لەئەنجامی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە ئیسپانیا

لەئەنجامی پێکدادانی دوو شەمەندەفەری خێرا لە ئیسپانیا، لانیکەم پەنجا کەس گیانیان لەدەست دا.

 

ئاژانسی هەواڵیی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەری خێرا لە ویلایەتی تۆلیدۆی ئیسپانیا، لانیکەم پەنجا کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش برینداربوون. ترس هەیە ژمارەی کوژراوان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە.

ئەم ڕووداوە دوای نۆ مانگ دێت لە پێکدادانی شەمەندەفەرە خێراکانی هەمان کۆمپانیاکان لەسەر هەمان ڕێگا لە نزیک ئادامۆس لە پارێزگای کۆردۆبا و بەهۆیەوە چل و شەش کەس گیانیان لەدەستدا. ئەو ڕووداوە مشتومڕی لەسەر ئاستی وەبەرهێنان لە پاراستنی هێڵی ئاسنەڕێی ئیسپانیا لەم ساڵانەی دواییدا دروستکردووە.