پەسەندکرانی پرۆژەی تێکدەران دەبێ باج بدەن، لە سێنای فەڕەنسا
ئەنجوومەنی سێنای فەڕەنسا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ٢٢٩ دەنگی ئەرێ لەهەمبەر ١٠٥ دەنگی نا، پرۆژەیاسای ناسراو بە "تێکدەران دەبێ باج بدەن"ی پەسەند کرد.
ئەو پرۆژەیاسایە کە بەئامانجی قەرەبووی خەسار و زیانەکانی توندوتیژیی و وێرانکردنی سامانی گشتی و تایبەتی ئامادەکراوە، ڕێوشوێنی تازە لەخۆ دەگرێ بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی نەزمی گشتی و دانانی بەربەست و بەرتەسکیی لەبەردەم بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکان.
بڕگەی یەکەمی ئەو پرۆژەیاسایە، بەرپرسایەتی مەدەنیی هەندێ دەستەبەریی و گەرەنتی پێس بینی دەکا کە ڕێژەکەی بۆ هەر تاکێک دە هەزار یۆرۆ دیاری کراوە. بەپێی ئەو پرۆژەیاسایە، بەشێک لە ئیمتیازەکانی خێزانی، دەرماڵەو یارمەتیی خەرجی نیشتەجێبوون و یارمەتیی هاودەنگیی چالاک(RSA) یش دەتوانێ بۆ وەرگرتنی بڕەپارەی پەیوەست بە خەسار و زیانەکان پاش سزادرانی یەکجاریی بۆ تاوانباران، دەستی بەسەردابگیرێ. ئەو یاسایە هەروەها پسولەو یارمەتیی دراڤیی چالاکیی پرۆفشناڵ و یارمەتیی تایبەتیش لەخۆ دەگرێ.
بەم حاڵەش، پرۆسەی پەسەندکرانی کۆتایی هەروا بەردەوامەو پێویستە پرۆژەکە جارێکی دیکە لە ئەنجوومەنی نیشتمانیی فەڕەنسا تاووتوێ بکرێ.