• عەبادی خوازیاری ڕێزدانان بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئێراق بوو

سەرۆک وەزیرانی ئێراق داوای لە هەموو شاروومەندان و هاوپەیمانییەکانی ئەم وڵاتە کرد کە ڕێز دانێن بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ئێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئەلعالەم؛ "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتی: سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی هاوپێوەند بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، دەبێ ڕێگای یاساییەوە پێ و شوێن بگیردرێ.

عەبادی وتیشی کە ئامادەیە بۆ پێکهێنانی بەهێزترین دەوڵەتی ئێراق کە بەدوور بێ لەهەرچەشنە گەندەڵی و بەشخوازی.

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق ڕۆژی شەممە بە بەشداریی ١١ ملوێن ئێراقی بە بەشداریی زیاتر لە ٤٤% ی حەشیمەتی شیاوی دەنگدانی ئەم وڵاتە بەڕێوە چوو.

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراقدا ٣٢٠ پارت، هاوپەیمانی و لیستی هەڵبژاردەیی پێکەوە ململانێیان کرد.

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێراق ئەنجامی ژماردنی دەنگەکانی لە ١٠ پارێزگای بابل، واست، ئەنبار، بەغدا، دیالە، موسەنا، قادسیە، بەسرە، زیقار و کەربەلا راگەیاند کە بە پێی ئەوە لیستی "فەتح" سەر بە هادی عامری لە ١٥ پارێزگا لە پێشەوەیە. هاوپەیمانیی "نەسر''یش  بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش لە پلەی دواتردایە.

ئادار 15, 2018 10:54 Asia/Tehran
بۆچوونت