Oct 07, 2018 16:07 Asia/Tehran
  • وشداری هاوپەیمانی فەتحی ئێراق بە ئەمریکا و ئیسرائیل

نوێنەری هاوپەیمانی ئەلفەتحی ئێراق بە ئەمریکا و ئیسرائیل وشداری دا و ڕایگەیاند : وڵامی هەر جۆرە هەڕەشە و دەسدرێژکاری ئەوان دژی بنکەکانی هێزی خۆڕاگری و حەشدی شەعبی سەخت و سامناک دەبێت .

 ئاویگدور لیبرمەن وەزیری  شەڕی ڕژیمی زایونی ماوەیەک لەمەوبەر  هەڕەشەی کرد بوو  کە  پەلامار دەکاتە سەر بنکەکانی سەربازی لە ئێراق . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی   هەواڵدەریی فارس  نێنتسار ئەلموسەوی " نوێنەری هاوپەیمانی فەتحی ئێراق  ئەمڕۆ  شەمە  لە وتووێژ  لە گەڵ هەواڵدەریی  ئەلمەعلوومە  وتی :  ئەمریکا و ئیسرائیل دەیانەوێ بە بووژاندنەوەی  تڕوڕیسم کە بە دەس هێزەکانی خۆڕاگری  ئیسلامی و حەشدی شەعبی  شکستیان هێناوە  جارێکی دیکە  داگیرکاری دەس پێی بکەن . ئەلمووسەوی جەختی کرد  ئەمریکا و ئیسرائیل بە باشی دەزانن  کە ئەگەر  شەڕ دەس پێی بکەن  ناتوانن کۆتایی پێی بێنن . بە لەناو چوونی  داعش لە ئێراق  لە دیسامبری 2017  خەڵک و پارتەکان  کەسایەتیەکان  و مێدیا ئێراقیەکان  خوازیاری چوونەدعری سەربازانی  بیانی  بۆ وێنە  ئەمریکیەکان  لە وڵاتەکەیانن .

سەرپەیڤ

بۆچوونت