Jul 15, 2019 19:57 Asia/Tehran
  • پێداگریی عێراق لەسەر داکۆکی کردن لە پرسی فەلەستین

سەرۆک وەزیرانی عێراق پێی داگرت: بەغدا نەیاری هەرچەشنە گەڵاڵەیەکی شارۆچکەسازیی ئیسرائیل لەناوچەیەو هەڵوێستی بەغدا لەمەڕ داکۆکی کردن لە پرسی فەلەستین، هەڵوێستێکی پاوەجێیە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لەدیدار لەگەڵ "محەممەد ئەشتیە" سەرۆک وەزیرانی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە بەغدا وتی: بەشانازییەوە بەرەنگاری گەڵاڵەی ئەمریکیی سەودای سەدە بوویەوەو ئەو وڵاتانەی خوازیاری جێ بەجێ کرانی ئەو گەڵاڵەیە بوون، بە بێ ئاکام بوونی دانیشتنی مەنامە، هیچ دەسکەوتێکیان دەس نەکەوت.

محەممەد ئەشتیەش لەو دیدارەدا ڕێزی گرت لەهەڵوێستی عێراق لەمەڕ بایکۆت کردنی دانیشتنیی ئابوریی بەحرەین و وتی: عێراق لەکپ کردنی ئاوری قەیران لەناوچەدا دەورێکی گرینگی بووە.

لەو دیدارەدا دوولایەن پرسەکانی هاوپێوەند بە پیشەسازی، ئابوری وبازرگانیان تاووتوێ کرد و چەند چوارچێوەیەکیان دیزاین کرد بۆ جێ بەجێ کرانی.

دانیشتنی ئابوریی بەحرەین لەژێرناوی "کارگەی مەنامە" کە یەکەم قۆناخی جێ بەجێ کرانی گەڵاڵەی ئەمریکی "سەودای سەدە" بوو، رۆژانی٢٤و٢٥ی ژۆئەن لەنێو ناڕەزایەتی دەربڕینی بەرفراوانی جیهانی و ناوچەیی لەمەنامە بەڕێوە چوو.

سەودای سەدە، گەڵاڵەیەکی نوێ لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوەیە کە لەهەوڵی بنپێکردنی مافەکانی گەلی فەلەستینە. ئەو گەڵاڵەیە بەهاوکاریی ژمارێک وڵاتی عەرەب لەوان عەرەبستان، ئیمارات وبەحرەین ئامادە کراوە.

بەپێی گەڵاڵەی ئەمریکیی سەودای سەدە، قودسی پیرۆز دەسپێردرێتە رژیمی زایۆنی، ئاوارە فەلەستینیەکان لەوڵاتانی دیکە، مافی گەڕانەوەیان نابێ و فەلەستین تەنیا خاوەنی سەرزەوینە ماوەکانی لێواری رۆژاوای رووباری ئۆردۆن و کەرتی غەززە دەبێ.

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت