Jul 17, 2019 17:05 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی ئەمریکا بۆ لاوازکردنەوەی ناوەندەکانی سەربازی عێراق

نوێنەری فراکسیۆنی"سائێروون" لەپەرلەمانی عێراق دا گوتی:ئەمریکا لە ڕێگای باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە بەغدا، ناوەندەکانی سەربازی لاوازدەکاتەوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  ماڵپەری دەنگ وباسی"ئەلمەعلوومە"،"ڕیاز ئەلمەسعوودی" نوێنەری فراکسیۆنی "سائێروون" لەپەرلەمانی عێراق بە ڕەخنە گرتن لە ڕۆڵی سەلبی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا گوتی: ئەمریکا بە پێشگرتن لە تەیارکردنی سوپا و پۆلیسی عێراق بە چەکەکانی پێشکەوتوو،  بەتەمای لاوازکردنی ناوەندە عێراقییەکانە.

نوێنەری پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بە سیاسەتی گوشار نواندن بە سەر بەغدالەمەسەلاکانی سیاسی و ئابووری،گوتیشی: ئەمریکا گەرەکیەتی سوپای عێراق لاوازکات و زاڵیەتی وپاوانی خۆی داسەپێنێت.هەر لەم پێوەندییە، کۆمیسیۆنی ئاسایش وبەرگری پەرلەمانی عێراق ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند: دام و دەزگای شۆڤاری رژێمی زایۆنی و ئەمریکا هەوڵ ئەدەن فەرماندەرانی ئاسایشتی عێراق بەرەولای خۆیان ڕاکێشن.

سەرپەیڤ

بۆچوونت