Aug 23, 2019 17:23 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕادەست کرانی نەوت بە بەغدای بە مەرجدار زانی

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە لە ڕێبەرانی یەکێتی نیشتمانییە، ڕادەست کرانی نەوت بە حکومەتی ناوەندیی عێراقی گرێدراو کرد بە درانی مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، ڕادەست نەکرانی نەوت بە بەغدا لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە سەرباری بەئاشکرا باسکرانی ئەو بابەتە لە یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراقدا، دڵگرانی لەمەڕ بڕانی دووبارەی بودجەو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوەی زیاتر کردووە.

"ڕێواز فایەق" سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی عێراق کە ئەندامی یەکێتی نیشتمانییە، هەڵوێستی خۆی لەبارەی پرسی ڕادەست نەکرانی نەوت بە حکومەتی ناوەندیی عێراقی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیێندراوی پەرلەمانی کوردستانی عێراق، ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان لەدیدار لەگەڵ سەرکۆنسولی ئینگلیز لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە؛ وەک سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ڕادەست کرانی رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بە بەغدام بەڵام دەبێ ئەو هەنگاوە لەبەرامبەر درانی بەتەواوەتی مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وهەروەها درانی بودجەی بەشگە نەوتییە چالاکەکان لە کوردستان لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە ئەنجام بگرێ.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا، وێڕای ڕاگەیاندنی داکۆکی لە هەوڵەکانی حکومەتی نۆهەمی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بۆ چارەسەریی یەکجاریی ناکۆکییەکان لەگەڵ حکومەتی فدراڵی عێراق، پێی داگرت: چارەسەریی پرس وبابەت و ناکۆکییەکانی نێوان دوولایەن لە ڕێی دیالۆگ و تەبایی لەچوارچێوەی یاسای بنەڕەتیی عێراقدا، دێتەدی.

بۆچوونت