تۆکمەکرانی کابینەی عێراق تا نیوەی یەکەمی جولای
حوزهیران 21, 2026 14:56 Asia/Tehran
وتەبێژی حکومەتی عێراق کاتی دەسنیشان کرانی ئەو وەزیرانەی کابینەی زەیدی راگەیاند کە هێشتا دیاری نەکراون.
حەیدەر عەبوودی وتی: کابینەی وەزاری لە نیوەی یەکەمی مانگی جولایدا تۆکمە دەکرێ.بڕیارە پەرلەمانی عێراق لە نیوەی یەکەمی مانگی جولای بۆ وەرگرتنی دەنگی متمانەی وەزیرانی هێشتا دیارینەکراو کۆبوونەوەی هەبێ.حکومەتی زەیدی ئێستاکە بە دەنگی متمانەی پەرلەمان کاری خۆی دەست پێکردووە،بەڵام هێشتا چارەنووسی چەن وەزارەتخانەیەک لەوان بەرەڤانی، ناوخۆ، ڕۆشنبیری، خوێندنی باڵ، کار و کۆچبەری یەکلا نەبۆتەوە.