ئێراق دژ بە رژیمی زایۆنی سکاڵا دەباتە هەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەگان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i367966-ئێراق_دژ_بە_رژیمی_زایۆنی_سکاڵا_دەباتە_هەنجومەنی_ئاسایشی_ڕێکخراوی_نەتەوەگان
وتەبێژی هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق وتی: حکومەتی عێراق ، دژ بە رژیمی ئیسرائیل سکاڵا دەباتە لای ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبەر هێرش کردنەسەر پێگەکانی حەشدی شەعبی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2019 11:36 Asia/Tehran
  • ئێراق دژ بە رژیمی زایۆنی سکاڵا دەباتە هەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەگان

وتەبێژی هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق وتی: حکومەتی عێراق ، دژ بە رژیمی ئیسرائیل سکاڵا دەباتە لای ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبەر هێرش کردنەسەر پێگەکانی حەشدی شەعبی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم؛ "ئەحمەد ئەسەدی" وتەبێژی هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق رۆژی هەینی وتی: لێکۆڵینەوە ئەنجام گرتووەکان لەلایەن حکومەتی عێراق، پێشاندەری سەنەدو بەڵگەی هاوپێوەند بە دەور و ڕۆڵی ئیسرائیلە لە چەندین تەقینەوە و هێرش بۆسەر پێگەکانی حەشدی شەعبی.

"نەجاح شمری" وەزیری بەرگریی عێراقیش لەبارەی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆسەر پێگەکانی حەشدی شەعبی وتی: هەرچەشنە دەسدرێژکاریی بۆسەر هەر لایەن وتاقمێکی عێراقی، دەسدرێژی کردن لەسەر گشت عێراق لەقەڵەم دەدرێ و ڕێوشوێنی پێویست بۆ داکۆکی لەهەموو گرووپە سەربازی و ئاسایشییەکان دەگیردرێتەبەر.

شمری هەروەها جەختی کرد لەسەر هۆشیاربوون لەهەمبەر هەرچەشنە کردەیەک کە سەروەریی ومەزنایەتی عێراق بخەوشێنێ.

لەیەک مانگی ڕابردوودا پەلاماری مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆسەر چوار پێگەی جیاجیای هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق ئەنجامی گرتووە.