Nov 10, 2019 16:06 Asia/Tehran
  • تا سبەینێ حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق پڕۆژە یاسای چاکسازیی دەنێرێتە پەرلەمان

لەماوەی (24) سەعاتی داهاتودا پڕۆژە یاسای چاکسازیی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەنێردرێتەوە بۆ پەرلەمان و لەلایەن فراکسیۆنەکانەوە رێککەوتنی لەسەر دەکرێت.

به پیی راپورتی سبه ی:سەرچاوەیەک لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان راگەیاند: لە ئەمڕۆ یەکشەممە تا سبەینێ دوشەممە پڕۆژە یاسای چاکسازیی دەگاتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان . سەرچاوەکە ئاشکرای کرد؛ دوای گەیشتنی پڕۆژە یاساکە، سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆبونەوەیەک لەناوخۆیان ئەنجام دەدەن و دواتر کۆبونەوەیەکی دیکە لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان ئەنجام دەدەن.وتیشی :"سەرجەم سەرۆک فراکسیۆنەکان ئاگادار کراونەتەوە کە بەهیچ شێوەیەک بۆ دەزگاکانی راگەیاندن قسە نەکەن بەتایبەت ئاشکراکردنی کاتی گەیشتنی پڕۆژە یاساکە و بابەتی کۆبونەوە سەرەتاییەکان". بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوە لێک نزیکبونەوەیەکی زۆری فراکسیۆنەکان هەیە و تاکۆتایی ئەم مانگە پڕۆژە یاساکە پەسەند دەکرێت. رۆژی سێی ئەم مانگە، لیژنەی ئامادەکردنەوەی پڕۆژە یاسای چاکسازیی کۆبونەوە و جەختیان کردەوە کە پێویستە پەلە بکرێت لە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازیی و ناردنی بۆ پەرلەمان بەجۆرێک دادپەروەریی تێدا بێت. لیژنەی ئامادەکردنەوەی پڕۆژە یاسای چاکسازیی وەک بەشێک لە هێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەم بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و بە سەرۆکایەتی وەزیری داد پێکهێنراوە.
بۆچوونت